پەرلەمانتارێکی عێراقییە: هاوپەیمانی نیشتمانی بەرپرسە لە بەشێکی گەورەی کێشەکان

بەغدا- ئەلئەخبارییە- KDP.info/ پەرلەمانتارێکی ئتیتلافی عێراقییە دووپاتیکردەوە کە هاوپەیمانی نیشتمانی بەرپرسی یەکەمە لە جێبەجێنەکردنی داواکاری خۆپیشاندەران،چونکە بەشێکی گەورە لە ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران لە خۆدەگرێت.
سامر عەلوانی پەرلەمانتاری هاوپەیمانی نیشتمانی لە لێدوانێکی تایبەت بە ئاژانسی ئەخباریەی راگەیاند: حکوومەت دەتوانێت لە رێگای جێبەجێکردنی داواکاری خۆپیشاندەران کێشەکان چارەسەربکات، ئەگەر هاتوو کێشەکان چارەسەر بکات ئەوە پرۆسەی سیاسی هەنگاوێکی باش دەنێت.
ناوبراو گوتیشی: کە هاوپەیمانی نیشتمانی بەرپرسی یەکەمە لە جێبەجێنەکردنی داواکاری خۆپیشاندەران، چونکە بەشێکی گەورە لە ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران لە خۆدەگرێت. هەروەها سەرۆکایەتی وەزیران و چەندین پۆستی وەزاریشی هەیە بۆیە دەبێت بیر لەو ئەرکەی بکاتەوە.




