٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لەدانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەماندا خوێندنەوە بۆ چەند پرۆژە یاسایەك كرا

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر- تایبەت بە KDP.info /بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەسەر چەند پرۆژە یاسایەك پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە پەرلەمانی كوردستان دانیشتنێكی ئاسایی بەڕێوەچوو.

 عومەر نورەدینی جێگری سەرۆكی لیستی كوردستانی لە پەرلەمانی كوردستان لەلێدوانێكیدا بۆkdp.infoگوتی: بەرنامەی كاری دانیشتنەكەی ئەمڕۆی پەرلەمانی كوردستان لە پێنج بڕگە پێكهاتبوو بڕگەی یەكەم بریتی بوو لە گفتوگۆكردن لەسەر پرۆژ یاسای پەیمانگای پەرەپێدانی كارگێری تاواناكانی پەیوەست بە ئاسایشەوە لەسەر پێشنیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەو بڕگەیە بۆ كاتێكی تر دواخرا هەروەها بڕگەی دووەم بریتی بوو لە پرۆژە یاسای هەمواركردنی یاسای ماف و ئیمتیازانی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكروان و رەوانەی لیژنە پەیوەندیدارەكان كرا.

 گوتیشی: بڕگەی سێهەمی دانیشتنەكەی ئەمڕۆ بریتی بوو لە گفتوگۆكردنی پرۆژە یاسای پێشبڕكێ و قەدەغەكردنی قۆڕغكاری و لەدوای گفتوگۆكردنی نێوان ئەندامانی پەرلەمان و سەرۆكایەتی پەرلەمان توانرا چوار مادە لەو پرۆژەیە پەسەند بكرێت و خوێندنەوەش بۆ مادەی پێنجەم بكرێت و دواتر بەهۆی نەبوونی كاتەوە بڕیاردرا دانیشتنەكە بۆ بەیانی دوابخرێت و تەواوكەری دانیشتنەكەی ئەمڕۆ بێت.

هەواڵی پەیوەندیدار