بۆ ئاماده‌نه‌بوونی مالیكی شەرە قسە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دروست بوو

عێراق-KDP.info/ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌مڕۆ، دووشه‌ممه، دانیشتنێكی تری ئاسایی خۆی به‌بێ ئاماده‌بوونی ئیئتیلافی كوتله كوردستانییه‌كان ئه‌نجامدا، له‌كاتێكیشدا بڕیاربوو، نوری مالیكی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئاماده‌ی كۆبونه‌وه‌كه ببێت، به‌ڵام ئاماده‌نه‌بوو. بڕیارده‌ری ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، محه‌مه‌د خالیدی بە مەدای راگه‌یاند، كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ به‌ئاماده‌بوونی 198 په‌رله‌مانتار به‌ڕێوه‌چووه‌و به‌رنامه‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌ش بانگێشتكردنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بووه بۆ تاوتوێكردنی ره‌وشی ئه‌منی وڵات له‌گه‌ڵ چه‌ند ته‌وه‌رێكی تر،هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌كی په‌رله‌مان ئاشكرایكرد، له‌كاردانه‌وه‌ی ئاماده‌نه‌بوونی مالیكی روبه‌روبونه‌وه‌و شەرە قسە له‌نێوان یاسین مه‌جید گه‌وره به‌رپرس له ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا، و سێ په‌رله‌مانتاری ره‌وتی سه‌در روویداوه كاتێك، مه‌جید، سەرقاڵبوونی نوری مالیكی به دیداری وه‌به‌رهێنه‌رانی كۆریای باشوور وه‌ك بیانوی ئاماده‌نه‌بوونی سه‌رۆك وه‌زیران گەراندبووە، له پەراوێزی دانیشتنه‌كه‌شدا، ئوسامه نوجێفی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، مالیكی تا رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتووی له‌به‌رده‌ستدایه بۆ ئاماده‌بوون له ئەنجوومەنی نوانیەنەرانی عێراق ئه‌گه‌ر ئاماده‌ش نه‌بێت رێوشوێنی تری له‌به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر.




