عێراق.. وەزیرانی کوتلەی ئەحراری سەر بە موقتەدا سەدر سبەی دەگەرێنەوە

عێراق -KDP.info / كوتلەی ئەحراری سەر بە موقتەدا سەدر رایگەیاند، کە نوری مالیکی داواكارییەكانی ئەوانی جێبەجێكردووین و سبەینێ بەشداری لە كۆبونەوەكانی ئەنجوومەنی وەزیران دەكەىەوە. لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا بەها ئەعرەجی، سەرۆكی كوتلەی ئەحراری رایگەیاند: هەندێك شتی ئیجابی لەئەنجومەنی وەزیراندا رویداوە گرنگترینیان دروستكردنی لیژنە ئەمنییەكانە، دواتریش دواخستنی هەڵبژاردنە لەپارێزگاكان، كە لیژنە ئەمنییەكان پێشنیازیانكرد لەماوەی چوار تا شەش هەفتەدا هەڵبژاردن بەڕێوەبچێت، ئەوە بەواتای بەدیهێنانی یەكەمین داواكاری ئەو داواكاریانەیە كە بەهۆیەوە وەزیرەكانمان بایكۆتی دانیشتنەكانی ئەنجوومەنی وەزیرانیان كرد. هەر لەو كۆنگرەیەدا بەها ئەعرەجی ئەوەشی خستە روو: کە هەڵپەسپاردنی ئامادەبونیانلەدانیشتنەكانی ئەنجوومەنی وەزیران لەلایەن وەزیرەكانی رەوتی سەدرەوە بۆ نیشاندانی هەڵوێستێكی سیاسی نییە، بەڵكو بۆ بەهێزكردنی كاری ئەنجومەنەكەیە، ئەعرەجی ئاشكراشیكردوە، ئەنجومەنی وەزیران وەڵامی داواكاریەكانی ئێمەی داوەتەوە و ئەو شتانەش ئاماژەی ئیجابین، بۆیە لەبەرامبەردا كوتلەی ئەحرار ئاماژەی ئیجابی دەداتو وەزیرەكانمان بەشداری كۆبونەوەی سبەینێی ئەنجومەنی وەزیران دەكەن.




