٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی موسڵ و ئەنبار بۆ 1 مانگ دواخرا

سەرچاوە: KDP.info

عێراق-KDP.info   / لەكۆبونەوەی شاندێكی كۆمسیۆن و ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بڕیاردرا هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی موسڵ وئەنبار بۆ 1 مانگ دوابخرێت. سەرچاوەیەك لەكۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق بە مەدای رایگەیاند: لەكۆبونەوەی نێوان كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان و ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان بڕیاردرا، هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای موسڵ و ئەنبار بۆ 1 مانگ دوابخرێت. سەرچاوەكە ئاشكراشی كرد: کە ئەندامانی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان و ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دواخستنی هەڵبژاردنەكانیان لەو 2 پارێزگایە بەزیان بۆ سەر بەرژەوەندی نیشتیمانی و مافەكانی هاوڵاتیانی داناوە و بەلێنیان داوە هاوكاری ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەئەنبار و موسڵ بكەن ، سەرچاوەكەی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان رونیشی كردەوە: بەپێی ئەو رێكەوتنەی لەنێوان كۆمسیۆن و ئەنجوومەنی نوێنەران كراوە، لە20ی مانگی (5)ی ئەم ساڵ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی موسڵ و ئەنبار ئەنجام دەدرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار