بڕیاری نوێ لەبارەی نرخی تابلۆی ئۆتۆمبێل راگیرا

ھەولێر تایبەت بەKDP.info/دوای ئەوەی ئەوەی بڕیاری نوێ لەبارەی نرخی تابلۆی ئۆتۆمبێلەوە دەرچوو،بەڵام بەشیوەیەکی کاتی کار بەم بڕیارە ناکریت وراگیراوە .
لەمبارەیەوە سەرچاوەیەک لە بەڕێوبەرایەتی ھاتووچۆی ھەولێر بەkdp.infoڕاگەیاند:بڕیاری نوێیان لەبارەی نرخی تابلۆی ئۆتۆمبێل بەدەست گەیشتووە ،بەڵڕم تاوەکو رێکەوتی 7/4/2013کار بەم بڕیارە ناکرێت وراگیراوە.
ئەوسەرچاوەیە گوتیشی:بڕیاربوو ئەمڕۆ بچێتە واری جێبەجێکردنەوە،بەڵام لەسەر داوای وەزیری ناوخۆ کارکردن بەم بڕیارە راگیراوە.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکرد،تائێستا دیار نیە لە حەفتی نیسانیش ئەم بڕیارە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە یاخود نە.
نرخەکانیش بەمش شێوەیەی خوارەوەیە:
ئۆتۆمبێلی ساڵۆن چوار بستۆن سێ ملیۆن و 150ھەزار دینار دانراوە، بۆ ئۆتۆمبێلی ساڵۆنی شەش بستۆن چوار ملیۆن و 200ھەزار دینار، لاندکرۆزەری چوار پستۆن، چوار ملیۆن و 200ھەزار دینار، لاندکرۆزەری شەش بستۆن و ھاوشێوەکانی پێنج ملیۆن و 250ھەزار دینار، لاندکرۆزەری ھەشت بستۆن و ھاوشێوەکانی شەش ملیۆن و 300ھەزار دینار.




