ئه‌حمه‌د تورک داواکاری ئه‌ردۆغان بۆ پاشه‌کشێی به بێ چه‌کی هێزه‌کانی په‌که‌که مەحاڵە

ئامه‌د-KDP.info/په‌رله‌مانتاری ماردین و هاوسه‌رۆکی KCD، داواکاری سەرۆک وەزیرانی تورکیای بۆ جێبەجێکردنی پاشه‌کشێی هێزه‌کانی په‌که‌که به بێ چه‌ک بە مەحاڵ زانی، ڕۆژنامه‌ی یه‌نی شه‌فه‌قی، چاپی تورکیا لەو بارەیەوە بڵاویکردەوە : کە ئه‌حمه‌د تورک دوینێ له کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کە لە شاری ئامه‌د سازیکردبوو له‌باره‌ی وته‌کانی ئه‌ردۆغان بۆ پاشه‌کشێی به بێ چه‌کی هێزه‌کانی په‌که‌که رایگەیاند: ئه‌م داواکارییه‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا لۆژیکی نییه و که‌س ناتوانێت قبووڵ بکات که که‌سانێک که تا دوینێ ژیانیان ته‌رخانی خه‌باتێکی چه‌کدارانه کردووه، ئه‌مڕۆ چه‌که‌کانیان له ئه‌شکه‌وتێک له تورکیا بشارنه‌وه و به ئاسووده‌یی ئه‌م وڵاته به‌جێبێڵن، ئەحمەد تورک ئەوەشی خستە روو : که داواکارییەکە له‌لایه‌ن پارتی کرێکارانی کوردستانه‌وه پەکەکە قبووڵ ناکرێت و لە کاتێکدا و سه‌رۆک وه‌زیران به‌رده‌وام داوا لە لایه‌نی کوردی ده‌دات که هه‌ستیاری بارودۆخەکەکە بازانن و لایه‌نی عاتیفی جه‌ماوه‌ری تورکیا له به‌رچاو بگرن، کەچی ئه‌ردۆغان هه‌ستیاری سیاسییه‌کانی کورد له‌بیر ده‌کات، ئەوەش پەرێوزدەخات کە په‌که‌که و پارتی ئاشتی و دیموکراسی له‌م وڵاته‌دا لایه‌نگری زۆریان هه‌یه. ئه‌حمه‌د تورک لە کۆتایی کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا رایگەیاند: کە ئه‌رکی سەرشانی هه‌موومانه له‌م قۆناغه هه‌ستیاره‌دا بە وریاییەوە و به ئامانجی دروست کردنی متمانه‌وه پشتگیری له ئاشتی بکه‌ین .




