كۆمەڵ و یەكگرتوو: لەسەر حسابی گۆڕان دەنگەكانمان زیاد دەكات "

هەولێر-KDP.info /ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكگرتوو ئاشكرای دەكات یه‌كگرتوو ده‌نگه‌كانی له گۆڕان وه‌رده‌گرێتەوە، سەركردەیەكی كۆمەڵی ئیسلامیش دەڵێت دەنگی ئیسلامیەكان لەسەر حسابی گۆڕان زیاد دەكات .
شێخ موحسین حوسێن رەحیم بەرپرسی مەكتەبی رێكخستن و ئەندامی سەركردایەتی كۆمەڵی ئیسلامی لە لێدوانێكدا بۆ KDP.info راگەیاند تا ئێستا بەشێوەیەكی فەرمی كۆمەڵی ئیسلامی بڕیاری نەداوە لە گەڵ بزوتنەوەی گۆڕان بەیەك لیست دابەزێت گوتی: ئێمە بۆ ئەو پرسە پێویستیمان بە راپرسی ناوخۆ هەیە، بەڵام تا ئێستا بڕیار نەدراوە ئیسلامییەكان بەیەک لیست دادەبەزن، یان لایەنە ئۆپۆزسیۆنەكان بەیەك لیست دادەبەزن.
دەربارەی هەڵوێستی كۆمەڵی ئیسلامی بەرانبەر بە رێژەی دەنگی گۆڕان ئەو ئەندامەی كۆمەڵ گوتی: دەوەستێتەوە سەر كارەكانی داهاتووی خۆی خۆمەرج نییە مێژوو شاهیدی لە سەر بدات، چونكە شەرعیەتی مێژوویی خەریكە كۆتایی پێبهێنرێت.
دەبارەی ئەو قسەی محەمەد رەوف ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكگرتوو كە دەڵێت: یەكێتی و یەكگرتوو دەنگەكانیان لە گۆڕان وەردەگرنەوە. شێخ موحسین ئەوەی خستەڕوو كە گۆڕانكاری ناوچەكە لە بەرژەوەندی هێزە ئیسلامییەكانە و قۆناغێك دەچنە پێشەوە جا چوونە پێشەوە كە لە سەر دەنگەكانی گۆڕانە یان لایەنەكانی دیكە زیاد دەكات .
گوتیشی: گۆڕان لە سەر بنەمای ئایدۆلۆژی و چینایەتی دروست نەبووە لە سەر بەڵكو لیستێكی هەڵبژاردنی دروست بووە .
هاوكات محمه‌د ره‌ئوف، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی شورای یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له‌چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ ژماره‌ی ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ی رۆژنامه‌ی رووداو ده‌ڵێت: بریاری یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان تاوه‌كو ئێستا ئه‌وه‌یه كه بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو به‌جیا دابه‌زن، زۆربه‌ی كادیره‌كانی یه‌كگرتووش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان.
ناوبراو ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت: جگه له بژارده‌ی دابه‌زین به‌یه‌ك لیستی جیاواز، بژارده‌ی تریش له‌ناو یه‌كگرتوودا قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرێت كه بریتییه له دابه‌زین به‌لیستێك له گه‌ڵ كۆمه‌ڵی ئیسلامی و بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی‌دا.
بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌م دوو بژارده‌یه، ئه‌م سه‌ركرده‌یه‌ی یه‌كگرتوو، باسی راپرسی ده‌كات له ناو حزبه‌كه‌یدا و ده‌ڵێت: ئه‌نجامی راپرسییه‌كه هه‌رچییه‌ك بێت پێیه‌وه پابه‌ند ده‌بین.
ده‌ڵێت، بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو نه‌ك ته‌نیا یه‌كێتی بگره یه‌كگرتووی ئیسلامیش ده‌نگی خۆی له گۆڕان وه‌رده‌گرێته‌وه.
كارزان هه‌ورامی




