له‌دوای كرده خۆكوژیه‌كه‌ی به‌غدا سه‌ركرده‌كانی عێراق داوا ده‌كه‌ن ئارامی بۆ وڵات بگه‌رێته‌وه

سه‌ركرده‌كانی عێراق داوا له سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌كه‌ن ئارامی بگه‌رێنێته‌وه بۆ عێراق و ئه‌و ناكۆكییه سیاسیانه‌ی له‌نێوان لایه‌نه‌سیاسه‌كان هه‌یه په‌ل نه‌كێشێت بۆ توندوتیژیی زیاتر.
ئاژانسی "العربیه" به‌شی ئینگلیزی له‌زاری سه‌ركرده‌كانی عێراقه‌وه گواستویه‌تیه‌وه كه سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كانی ناو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دوایان له سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق نوری مالیكی كردووه كه له دوایی كرده خۆكوژیه‌كه‌ی شاری به‌غدا ئارامی بۆ وڵات بگه‌رێنێته‌وه، هاوكات هه‌ریه‌كه له سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق و سه‌رۆك وه‌زیران له به‌یان نامه‌یه‌كدا ئیدانه‌ی ئه‌و كرده خۆكوژیه‌یان كردوو جه‌ختیان له دووباره گه‌رانه‌وه‌ی عێراقیان بۆ دۆخی ئاسایی كردووه.
به‌پێی هه‌واڵی ئه‌و ئاژانسه له دوای ئه‌و كرده خۆكوژیه‌ی كه له‌ئه‌نجامدا 26 كوژراو و سه‌دان برینداری لێكه‌وته‌وه، مه‌ترسی ئه‌وه هه‌یه كه عێراق بگه‌رێته‌وه بۆ دۆخی نائارامی سالی 2007 و 2006ئه‌وه‌ش له‌م كاته‌ی ئێستادا بۆ عێراق مه‌ترسییه، چونكه سه‌رهه‌ڵدانی ناكۆكی شیعه و سوننه‌كان ده‌بێت له چوارچێوه‌یه‌كی سیاسیی نیشتیمانی چاره‌سه‌ر بكرێت.




