٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لە یەك مانگدا 20 ئیمام زەمانی ساختە دەستگیر كران

سەرچاوە: KDP.info

ئێران- KDP.info/ بە پێ هەواڵێكی ماڵپەری قم فردا لە شاری قوم لە ناوەراستی ئَێران كە بە شاری ئاینی ئێران ناسراوە، لە نێو یەك مانگدا هێزە ئەمنییەكان توانیویانە زیاتر لە 20 كەس دەستگیر بكەن كە خۆیانیان وەكو ئیمام زەمان بە خەڵكانی دیكە ناساندووە.

سەرچاوەكە ئاماژەی بەوە كردووە كە ئەم 20 كەسە بە شێوازی جیاجیا خۆیان وەكو ئیمامی زەمان بە خەڵكی شارەكە و دەورووبەری ناساندووە و یارییان بە هەستی ئاینی ئەو خەڵكە كردووە و بەمجۆرە بڕە پارەیەكی یەكجار باشیشیان بۆ خۆیان كۆ كردووەتەوە.

ئەم 20 كەسە بە تایبەتی مزگەوتی جمكران لە 6 كیلومێتری قمیان كردووەتە ناوەندی چالاكییەكانی خۆیان، چوونكە ئەم مزگەوتە بۆ شیعەكانی ئێران مزگەوتێكی پیرۆزە و پێیان وایە كە خەڵك دەتوانن لەم مزگەوتەدا چاوی بە ئیمامی زەمان بكەوێت.

هەواڵی پەیوەندیدار