محەمەد عەلی شاهین: بارزگانەكانی چەك نایانەوێ پرسی كورد چارەسەر بكرێت

توركیا- KDP.info/ جێگری سكرێتری گشتی پارتی داد و گەشە پێدان و سەرۆكی پێشووی پهرلەمانی توركیا محەمەد عەلی شاهین رۆژی یەك شەممە رایگەیاند كە حكوومەتی توركیا سوورە لە سەر چارەسەر كردنی پرسی كورد، بەڵام چەندین كەس و لایەنیش سوورن لە سەر دژایەتی كردنی چارەسەر كردنی پرسی كورد.
محەمەد عەلی شاهین ئاماژەی بەوە كرد كە بارزگانەكانی چەك و ئەو قاچاخچییانەی كە پەیوەندییان لەگەڵ گرووپە قاچاخچییە نێونەتەوەییەكاندا هەیە لە دژی چارەسەركردنی پرسی كوردن و نایانەوێ كۆتایی بە شەڕ و ئاڵۆزی بهێت.
ناوبراو لە بەشێكی دیكەی وتەكانیدا رەخنەی لە پارتە بەرهەڵەستكارەكانی توركیا گرد و گوتی: هەر دوو پارتی جەهەپە و مەهەپە بوونە نوێنەری ئەم گرووپە قاچاخچییان و بارزگانانەی چەك و دژایەتی چارەسەر كردنی پرسی كورد دەكەن بەڵام حكوومەتی توركیا لە بەرامبەر ئەو هەموو دژایەتی كردنەدا سوور لە سەر چارەسەر كردنی پرسی كورد.
شاهین لە كۆتایی وتەكانیدا گوتی: ئاڵپ ئەرسەلان توركێش یەكەمین كەس بووە لە توركیا كە نكۆڵی لە هەبوونی كورد و ناسنامەی كوردی كردووە بەڵام ئەگەر ئەمرۆ زیندوو بووبایا بێگۆمان بە دڵ و بە گیان پشتگیری لە چارەسەر كردنی پرسی كوردی دەكرد.




