سوپا چاودێری هەڵبژاردنەكانی ئێران دەكات

ئێران- KDP.info/ نوێنەری رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران عەلی سەعیدی رۆژی یەكشەممە رایگەیاند: سوپای پاسدارانی ئێران بە هیچ شێوەیەك دەستوەردان لە هەڵبژاردنەكان ناكات و زۆر بە توندیش بەرپهرچی ئەو كەس و لایەنانە دەداتەوە كە دەستوەردان لە هەڵبژاردنەكان دەكەن.
ناوبراو ئاماژەی بەوە كردووە كە سوپا گەورەتر لە كەس و پارت و لایەنە سیاسییەكانە هەر بۆیە بە هیچ شێوەیەك سوپا بۆ هیچ كەس و لایەنێك بەكار ناهێنن و بەڵكو سوپا وەكو چاودێر و پارێزەری ئاسایشی هەڵبژاردنەكان چاودێری لە هەڵبژاردنەكان دەكات.
نوێنەری رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە نێو سوپادا باسی ئەوەی كردووە كە ئەوان وەكو سوپا هەوڵ بۆ جێبەجێ كردنی فەرمانی رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران دەدەن و بە هیچ شێوەیەك بەرەژوەندی تاكەكەسی ناخەنە سەر بەرەژوەندی گشتی شۆڕشی ئیسلامییەوە.
جێگای ئاماژە پێكردنە كە نوێنەری رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران عەلی سەعیدی لە كۆتایی ساڵی رابردوودا لە دێمانەیەكی تایبەتی خۆی لەگەڵ ئاژانسی فارسدا باسی ئەوەی كردبوو كە سوپا سەرقاڵی ئامادەكارییە بۆ ئەوەی كە هەڵبژاردنەكانی ئێران ئورگانیزە بكات.




