600 هەزار منداڵ لەسەرتاسەری هەرێمی كوردستان دەبێت بكوترێن

هەولێر- تایبەت بە KDP.info/ دوێنێ یەكشەمە هەڵمەتی كوتان دژی ئیفلیجی منداڵان لە سەرتاسەری عێراق و هەرێمی كوردستان دەستی پێكرد و بەدەیان تیمی پزیشكی سەر بە وەزارەتی تەندروستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەبێت ماڵ بە ماڵ بگەڕێن بۆ كوتانی ئەو منداڵانەی ئەو هەڵمەتە دەیانگرێتەوە.
د. سەرهەند بەڕێوەبەری پاراستنی تەندروستی لە فەرمانگەی تەندروستی هەولێر بۆ kdp.infoگوتی: بەمەبەستی پاراستنی گیانی منداڵان لە نەخۆشی ئیفلیجی ساڵانە وەزارەتی تەندروستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و فەرمانگەكانی تەندروستی پارێزگاكان هەڵدەست بە ئەنجامدانی چوار هەڵمەتی كوتان دژی نەخۆشی ئیفلیجی منداڵان و دوێنێ هەڵمەتێك دەستی پێكرد و ماوەی پێنج رۆژ دەخایەنێت.
گوتیشی: ئەو هەڵمەتە سەرتاسەری عێراق و هەرێمی كوردستان دەگرێتەوەو لەهەرێمی كوردستان هەڵمەتەكە 600 هەزار منداڵ دەگرێتەوە و تیایدا زیاتر لە 100 تیمی پزیشكی گەرۆك كۆڵان بە كۆڵان و ماڵ بە ماڵ دەگەڕێن بۆ ئەوەی هەر منداڵێك هەڵمەتەكە بیگرێتەوە بیكوتن و ئێمەش وەكو فەرمانگەی تەندروستی هەولێر ئامادەكاری تەواومان بۆ ئەو مەبەستە ئەنجامداوەو داوا لە باوكان و دایكان دەكەین كە كەمتەرخەم نەبن لە كوتانی منداڵەكانیان .




