٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

پەیامی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە بۆنەی جەژنی نه‌ته‌وه‌یی و سه‌ری ساڵی ئاشووری بابلی

سەرچاوە: KDP.info

به‌ناوی خوای گه‌وره‌ و میهره‌بان
به‌ بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ته‌وه‌یی و سه‌ری ساڵی ئاشووری بابلی پیرۆزباییه‌كی گه‌رم ئاراسته‌ی خوشك و برا ئاشووری و كلدانی و سریانییه‌كانی كوردستان و عێراق و جیهان ده‌كه‌م.
هیوادارم ساڵی نوێ، ساڵی پته‌وتركردنی پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه‌ی نێوان پێكهاته‌كانی گه‌لی كوردستان و پێكهاته‌ نه‌ته‌وه‌یی و ئایینیه‌كانی عێراق بێت و ساڵی كۆتایی هاتنی ناخۆشی و نه‌هامه‌تی گه‌لانی عێراق بێت. هیواخوازیشم هه‌موو ساڵێك له‌ژێر سایه‌ی ئارامی و ئاسووده‌ییدا جه‌ژن و شادییه‌كانتان به‌ خۆشی بگێڕن.

مسعود بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
31/3/2013

هەواڵی پەیوەندیدار