عەلی ئەدیب: دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان زیاده‌ڕۆیی له مافه‌كانیان دەکەن

بەغدا -KDP.info / عه‌لی ئه‌دیب سەرکردە لە حزبی ده‌عوه‌ی سەر بە نوری مالیکی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگه‌یاند: ئەوەی دەبینرێ لە دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان زیاده‌ڕه‌وییە له مافه‌كانیان و ده‌یانه‌وێ پێیان زیاد له به‌ڕه‌ی خۆیان راكێشن، عه‌لی ئه‌دیب كه هاوکات وه‌زیری خوێندنی باڵای حكومه‌تی عێراقە . له دیمانه‌یه‌كی لە گەڵ رۆژنامه‌ی (ئه‌لشه‌رقول ئه‌وسه‌ت)ی له‌نده‌نیدا ئەوەی خستۆتەروو : ئێستا نزیكه‌ی دوو ملیۆن فه‌رمانبه‌ر له‌نێو حكومه‌تی عێراقی دا هه‌ن، سه‌ر به‌حزبی به‌عس بوون.کەسیش لەو فەرمانبەرانە دەرنەکراوەن لەبەر بەعسی بوونیان ئەدیب ئەوەشی راگەیاندووە: کە حزبی ده‌عوه حزبی فه‌رمانڕه‌وای عێراق نییه، به‌ڵكو ته‌نیا سه‌رۆك وه‌زیران له حزبه‌كه‌ی دەعوەیە و نوێنەرایەتی هەموو پێکهاتەکان دەکات، ئەو سەرکردەییەی حزبی دەعوە ئاماژەی داوە : کە ئه‌و ته‌نگژانه‌ی ئێسته عێراق پێیدا تێده‌په‌ڕێ، به‌هۆی پاشماوه‌كانی حزبی به‌عسی هه‌ڵوه‌شاوه‌یه بووە و هه‌رێمی كوردستانیش بەردەوام زیاده‌ڕه‌وی له ده‌سه‌ڵاته‌كانی دەکات ، کەئەمەش جێگای رەزامندی نییە.




