٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شەش لیژنە بۆ بەدواداچوون بۆ كاری قوتابخانەكانی نێو شار دروست كراوە

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر- KDP.info/ بەمەبەستی لە نزیكەوە ئاگاداربوون لە كێشەوگرفتەكانی قوتابخانەكانی نێو شاری هەولێرو دۆزینەوەی رێگە چارەی گونجاو بۆكێشەكانیان بەتایبەتی لە نەبوونی میلاكی پێویست لە قوتابخانەكان و زۆری قوتابی لە پۆلێكدا, نارێكی لە میلاكی قوتابخانەكان بە تایبەتی لەئێستادا گرفتی كەمی میلاك لە قوتابخانەكان بۆتە دیاردەیەكی زەق، خراپی و كۆنی بینایەی قوتابخانەكان و پیسی قوتابخانەكان و كێشەی ئاو و پاك و خاوێنی چەندین كێشەی تر بەداوداچوونی بۆدەكرێت، هەر بۆیە بەكر كەریم حەسەن بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر بە یاوەری شاندێك لە سەرپەرشتیارانی دڵنیای جۆری هەریەك لە قوتابخانەكانی زەهاوی تێكەلاو كە تایبەتە بە ئاوارەكانی رۆژئاوا و ژمارەیەكی زۆری قوتابی كە لە ولاتانی لوبنان و ئوردەن وتونس و مەغریب وباشور و ناوەڕاستی عێراق هاتونە بۆ شاری هەولێر بۆدرێژەدان بە خوێندن بە زمانی عەرەبی، قوتابخانەی هەڤاڵی بنەڕەتی و حەسارۆستی بنەڕەتیان بەسەر كردەوە لە نزیكەوە لە كێشەو گرفتەكانی قوتابخانەكەیان كۆڵییەوە، بۆئەوەی بەدواداچوونی جدی بۆسەرجەم كارەكانیان بكرێت، دواتریش بە جیا لەگەڵ سەرجەم مامۆستایانی قوتابخانەكان كۆبووە و ئەوانیش لەلایەن خۆیانەوە چەندین تێبینی و سەڕەنجی پەروەردەییان ئاڕاستەی بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر كرد، لەلایەن خۆشیەوە بەرێوەبەری گشتی وەڵامی سەرجەم داواكارییەكانی دایەوە و ئەوەشی ئاشكرا كرد كەئێستا شەش لێژنە دانراوە بۆ دەست ینشان كردنی كەم و كورییەكانی قوتابخانەكان نێو شاری هەولێر لە گشت روویەك بەتایەبتی ئێمە دەمانەوێ میلاكی قوتابخانەكانی نێو شاری هەولێر بە شێوەیەكی باش رێك بكخەینەوە لەگەڵ سەرجەم ئەو كێشانەی كە بونەتە ئاستەنگ لەبەردەم پرۆسەی پەروەردەیی لە سنوری پەروەردەی گشتی هەولێر، دواتریش چەندین كەڵ و پەلی وەكو كۆمپیوتەر و مێز و رەحلە و تەختە ڕەش و كەلی و پەڵی پێویستی پەروەردەیی بەسەر قوتابخانەكان دابەشكرا.

هەواڵی پەیوەندیدار