دوو چالاکوانی ئافرەتی بەریتانی لە بەنغازی دەستدرێژی سێکسیان دەکرێتە سەر

KDP.info / لە بەنغازی لیبیا پێنج کەس دەستدرێژی سێكسیان كردووەتە سەر 2 ژنە چالاكوانی بریتانی كە لە پێناو لابردنی گەمارۆی سەر كەرتی غەززەی فەلەستینی چالاكیان ئەنجام دەدا، جێگری سەرۆك وەزیرانی لیبیا (عوض ئەلبرعصی) لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك نووسیویەتی: ئەو تاوانە کراوە بە بەر چاوی باوكی دوو چالاوانە ئافرەتهکانەوەبە شێوەیەكی دڕندانە ئەنجامدراوە. جێگری سەرۆك وەزیرانی لیبیا ئەوەشی خستۆتەروو: کە ئەو دوو چالاكە ژنە بە رەچەڵەك پاكستانین و هاووڵاتی بریتانیان، ئەو دوو ئافرەتە لە رێگەی چوونیان بۆ میسر رووبەڕووی ئەو توندوتیژییە بوونەتەوە و ویستوویانە بگەنەوە ئەو كاروانە مرۆییەی كە لە میسرەوە بە سەرپەرشتی رێكخراوێكی توركی كار بۆ ئەوە دەكات ئیسرائیل كۆتایی بەو گەمارۆ هەمەلایەنەیە بهێنێت كە سەپاندوویەتی بەسەر دانیشتووانی كەرتی غەززەدا. باوكەكە ویستوویەتی لەگەڵ كچەكانیدا له بنغازیهوه بە فڕۆكە گەشت بكەن، بەڵام لە لایەن پێنج چەكدارەوە دەڕفێندرێن و بە بەر چاویەوە دەستدرێژی دەكرێتە سەر كچەكانی.




