٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بۆ لێپرسینەوە لە دۆسییەی ئەمنی مالیکی ناچێتە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق

سەرچاوە: KDP.info

بەغد-KDP.info/ نوری مالیكی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئامادەی ئەو دانیشتنەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق نابێت كە بریارە سبەی دوو شەممە بەڕێوە بچێت، ڕاوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عێراق عەلی مووسەوی  بە ماڵپەری ئەمری ڕایگەیاندووە: كە نوری مالیكی، ناچێتە ئەو كۆبوونەوەیەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقەوە  كە وا بڕیارە  سبەی دووشەممە میوانداری بكرێت بۆ گفتوگۆكردن لەسەر خراپی دۆسێی ئەمنی سێشەمی خوێناوی بەغدا، موسەوی ئەوەشی خستۆتەروو کە بەهۆی نهێنبوونی دۆسییەکە ناکرێت سەرۆک وەزیران بچێتە پەرلەمانی عێراق و هەموو نهێنییەکان ئاشکرا بکرێت ، موسەوی ئەوەی بەدوور نەزانی کە لەبری ئامادەنەبوونی مالیکی لە پەرلەمان ، سەرۆك لیستەكان بانگهێشتی ئەنجوومەنی وەزیران بکرێن و  گفتوگۆ لەبارەی بابەتە نهێنییەكان و بواری ئەمنییەوە، بکەن  پێشترێش ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، هەفتەی ڕابردوو بڕیاری لێپرسینەوە لە مالیکی و گفتوگۆکردن دەربارەی نالەباریی ڕەوشی ئەمنیی بەغدای پایتەخت و هەندێ پارێزگای تری دابوو.

هەواڵی پەیوەندیدار