دانیشتی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق سازکرا

به‌غدا- KDP.info / ئەمرۆ یەکشەممە به ئاماده‌بوونی 178 ئه‌ندام په‌رله‌مان، بەبی بەشداری کورد، دانیشتنی ژماره 15 ی ئەنجوومەنی نونێنەرانی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی ئوسامه نوجه‌یفی دەستی پێ‌کرد ، سه‌رچاوه‌یه‌ك له په‌رله‌مانی عێراق بە مەدا پرێسی رایگه‌یاند: له دانیشتنه‌كه‌دا ده‌نگدان له‌سه‌ر چه‌ند یاسایه‌ك ده‌كرێت لەوانە کەرتی تەندروستی و کاروباری کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردن و تۆری پەیوەندییەکانی لە شارە گرنگەکان هه‌روه‌ها خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م و دووه‌م بۆ چه‌ند پرۆژه یاسایه‌كی تر ده‌كرێت. جێی باسه پێشتر به‌هۆی ته‌واو نه‌بوونی رێژه‌ی یاسایی په‌رله‌مانتاران چه‌ندین دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق په‌كی كه‌وت، كه به‌هۆی بایكۆتكردنی دانیشتنه‌كانه‌وه بوو له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانی كوردستانی و به‌شێكی لیستی عێراقیه و رەوتی سه‌دریه‌وه.




