تورکمانەکانی شارۆچکەی تازە داوای پاراستنی گیانیان لە حکوومەت دەکەن
تازە -Kdp.info/ ئەمرۆ لە گردبووەنوەیەکدا ژمارەیەك لە هاوڵاتیانی ناحیەی تازە، داوای پاراستنی ژیانیان دەكەن، كە زۆرینەیان توركمان بوون، عەباس فازڵ، رێكخەرێكی خۆپیشاندانەكە لەلێدوانێکدا بە كەركوك ناوی راگەیاندووە: ئەم حكوومەتە هیچی لەدەستنایەت بۆ گەلەكەی بیكات، ئەوا لەدوای ساڵی 2003وە كە بەعس رووخا بەهەزاران تەقینەوە لەم وڵاتە رویداوە، بەڵام تاوەكو ئێستا نەیتوانیوە ئارامی بۆ وڵات بگەڕێنێتەوە، رێکخەری خۆپێشاندانەکە ئەوەشی خستە روو کە خۆپیشاندانەکیان دژ بەو تەقینەوانەی رابردوو و بەتاێبەتێش تەقینەوەی بەردەم حوسینیەی رەسول ئەعزەم دێت، كە كۆمەڵێك هاوڵاتی سڤیل بوونە قوربانی، رۆژی هەینی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لەكاتی نوێژی هەینیداو لەبەردەم حوسەینیەی رەسوڵ الاعزەم لەگەڕەكی یەكی حوزەیرانی شاری كەركوك تەقیەوەو بووەهۆی كوشتنو برینداركردنی دەیان هاوڵاتی.




