ھەڵمەتێکی بۆ نەھێشتنی نەخوێندەواری لەناو ریزەکانی پێشمەرگە دەستی پێکرد

ھەولێر- تایبەت بە KDP.INFO/ ھوشیار حاجی بەڕێوەبەری فێرکردنی نەئاسایی لە وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە KDP.INFOرایگەیاند: وەزارەتی پەروەردە بە ھەماھەنگی لە گەڵ وەزارەتی پێشمەرگە ھەڵمەتێکی دەست پێکردووە بۆ پێنج ھەزار پێشمەرگە بۆ رزگارکردنیان لە نەخوێندەواری لە سەرتاسەری کوردستان.
ھوشیار حاجی گوتیشی: وەک قۆناغی یەکەم بنکەی نەھێشتنی نەخوێندەواری بۆ710پێشمەرگەی زێرەڤانی لە سوپای پێنج دەکرێتەوە لە سنوری پەروەردەی ھەولێر.
حاجی لە درێژەی لێدوانەکیدا ئاماژەی بەوەشکرد، ئێمە وەک وەزارەتی پەروەردە مامۆستا و کەلوپەل و پێداویستی خوێندنیان بۆ دابین دەکەین، بەڵام بودجەکەی لە لایەن وەزارەتی پێشمەرگە بۆ تەرخان دەکرێت.
بەپێی ئامارێکی وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ساڵی 2000تاوەکو ئێستا زیاتر لە سێ سەد و پەنجا ھەزار کەس لە ھەرێمی کوردستان لە نەخوێندەواری رزگار کراوە، بەمەش رێژەی نەخوێندەواری لە 34% بۆ نزیکەی 16% دابەزیوە.




