pkk: پاشه‌کشێی له سنووره‌کانی تورکیا به بێ چه‌ک نامومکین و نالۆژیکییه

ئه‌نقه‌ره-Kdp.info/دوای ئه‌وه‌ی ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا له دیمانه‌یه‌کی ته‌له‌فزیۆنیدا، باسی پاشه‌کشێی به بێ چه‌کی هێزه‌کانی په‌که‌که‌ی خستەرووو تێدا رایگه‌یاندبوو: کە ده‌بێ پەکەک چه‌که‌کانیان له ئه‌شکه‌وت، دارستان یان شوێنه‌کانی دیکه له تورکیا، بشارنه‌وه. ماڵپه‌ڕی T24بەیاننامەیەکیکۆنسه‌ی سه‌رۆکایه‌تی په‌که‌که‌ی بڵاوکردۆتەوەکە چوونه ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌کانمان له تورکیا پێویستی به پێدانی ده‌سته‌به‌ریی یاسایی و مافی له‌لایه‌ن حکوومه‌ت و په‌رله‌مانی تورکیاوە هه‌یه. وته‌کانی ئه‌ردۆغان له‌بارەیەوە به ته‌واوه‌تی نالۆژیکی و نادروسته و قابیلی جێبه‌جێ کردن نییە، په‌که‌که له به‌یاننامه‌که‌یدا داوا له ئه‌ردۆغان دەکات زمان و لێدوانه سیاسییه‌کانی بگۆڕێ و له ده‌سته‌واژه‌گه‌لێک وه‌کوو تیرۆریست بۆ ناوهێنانی ئه‌و پارته و ئه‌ندامه‌کانی دووری بگرێت و له‌جیاتی پێشکه‌ش کردنی پێشنیاری بێ بنه‌ما و نالۆژیکی دانوستانی ئاشتی به‌ره‌و بنبه‌ست نه‌باتهاوکاتڕۆژنامه‌ی میللییه‌ت له ڕاپۆرتی تایبه‌تدا ئاشکرای کردووە که دوو گرووپی باڵی سه‌ربازیی په‌که‌که له دێرسیم که ژماره‌یان 55 که‌سه، له به‌رانبه‌ر پاشه‌کشێیدا ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه و په‌که‌که هێشتاکه نه‌یتوانیوه قه‌ناعه‌تیان پێ بێنێ.




