سهرۆکی ههرێمی کوردستان جەژنی قیامەی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خوای لێ بێت) له خوشك و برا مەسیحییەكان پیرۆز دهکات

بەناوی خوای گەورە و میهرەبان
بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی قیامەی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خوای لێ بێت)، پیرۆزباییەكی گەرم ئاراستەی خوشك و برا مەسیحییەكان لە كوردستان و عێراق و سەرتاسەری جیهان دەكەم.
پێكەوەژیانی ئاشتییانەی لە مێژینەی پێكهاتە ئایینییەكانی كوردستان هەمیشە هۆكار بووە بۆ ئەوەی كوردستان وەك نیشتیمانێكی دەوڵەمەند بە فرەیی ئایینی و كولتووری و نەتەوەیی دەربكەوێت.
هاووڵاتیانی مەسیحی كوردستانیش لە سایەی كولتووری پێكەوەژیانی كوردستان وەك پێكهاتەكانی دیكە بە یەكسانی ژیان بەسەر دەبەن و ئاسایش و كەرامەت و مافەكانیان پارێزراوە. هیودارم ئەو ئاشتی و پێكەوەژیانەی لە هەرێمی كوردستاندا هەیە بۆ هەموو ناوچەكانی دیكەی عێراق بگوازرێتەوە و كۆتایی بەو مەترسییانە بێت كە رووبەڕووی برا مەسیحییەكانمان دەبنەوە.
جارێكی دیكە پیرۆزبایی ئەم جەژنەتان لێ دەكەم و هیواخوازم ئاشتی باڵ بەسەر ناوچەكەمان و هەموو جیهاندا بكێشێت.
مسعود بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
30/3/2013




