گوته‌بێژی فه‌رمی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌واڵیكی ته‌له‌فزیۆنی ئێن ئار تی به بێ بنه‌ما وه‌سف ده‌كات

ئێواره‌ی ڕۆژی شه‌ممه 30/3/2013 ته‌له‌فزیۆنی ئێن ئار تی له په‌خشی ده‌نگوباسه‌كانیدا هه‌واڵێكی بڵاوكرده‌وه، كه گوایه به‌ڕێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان داوای درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كردنی هه‌رێمی كوردستانی كردووه.
له وه‌ڵامی ئه‌و هه‌واڵه بێ بنه‌مایه‌دا رایده‌گه‌یه‌نین، كه به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له هیچ كاتێكدا داواكاری له‌مجۆره‌ی نه‌بووه و نه‌كردووه. ته‌واوی ئه‌م هه‌واڵه له راستییه‌وه دووره و هیچ بنه‌مایه‌كی نییه.
د. ئومێد سه‌باح
گوته‌بێژی فه‌رمی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان
30/3/2013




