سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له پارێزگاری نه‌ینه‌وا ده‌كات

ئێواره‌ی ڕۆژی شه‌ممه 30/3/2013 به‌ڕێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له سه‌لاحه‌ددین پێشوازی له به‌ڕێز ئه‌سیل ئه‌لنوجێفی پارێزگاری نه‌ینه‌وا كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا، كه به‌ڕێز كه‌ریم سنجاری وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی بوو گفتوگۆ له‌باره‌ی ره‌وشی ئه‌منی عێراق به گشتی و موسڵ به تایبه‌تی كرا.
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان له عێراق و بڕیاری حكوومه‌تی فیدراڵ له‌باره‌ی دواخستنی هه‌ڵبژاردن له هه‌ندێ پارێزگا و كاریگه‌رییه‌كانی و دوا پێشهاته‌كان له‌وباره‌وه كرا.
هه‌ر له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا باس له په‌یوه‌ندی نێوان هێزه سیاسیه‌كانی ناو پارێزگای نه‌ینه‌وا ، به تایبه‌تی ئه‌و په‌یوه‌ندی و هاوكارییه كرا، كه له نێوان هه‌ردوو لیستی برایه‌تی نه‌ینه‌وا و لیستی ئه‌لحه‌دبا له ئارادایه.




