٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پارێزگاری ھەولێر بۆ ھەرمالێک لەشاری زێرین شەش ئەمپێر کارەبای نیشتیمانی دابین دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر- تایبەت بەKDP.info/ عوسمان دەروێش نوێنەری دانیشتوانی شاری زێرین بەkdp.infoراگەیاند: ماوەی ساڵێکە دانیشتوانی شاری زێرین کە سەر بەشارەوانی دووە کێشەی کەمی کارەبایان ھەبوو، بەڵام لەسەر فەرمانی پارێزگاری ھەولێر بڕیاردرا بۆ ھەر ماڵێک شەش ئەمپێر کارەبای نیشتیمانی بەشێوەیەکی کاتی دابینبکرێت.

گوتیشی،لەئێستا نوسراوێکی فەرمی لەلایەن پارێزگاری ھەولێر ئاراستەی دەستەی وەبەرھێنان کراوە ،بۆئەوەی بەم نزیکان کارەبای نشتیمانی بەشێوەیەکی کاتی بگەیندرێتە شاری زێڕین.

شاری زێرین 1500ماڵە ودەکوێتە سەر رێگای پیرمام وسەر بەشارەوانی دووی ھەولێرە.

هەواڵی پەیوەندیدار