٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دووشەمە بڕیاری چوونەوەو نەچوونەوەوی كورد بۆ بەغدا دەدرێت

سەرچاوە: KDP.info

 هەولێر- تایبەت بە KDP.info / بەپێی گوتەی سەرچاوەیەك لە لیستی هاوپەیمانی كوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە بەرێز سەرۆكی هەرێمی كوردستان كۆبوونەوە لەگەڵ لایەنە سیاسیەكان و نوێنەرانی كورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و وەزیرە كوردەكانی حكوومەتی عێراقی دەكات و لەمیانەی ئەو كۆبونەوەیەش بڕیار لەسەر چونەوەو نەچوونەوەو كورد بۆ بەغدا دەدرێت.

 موئەیەد تەیب و تەبێژی لیستی هاوپەیمانی كوردستانی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق تایبەت بۆkdp.infoگوتی: وەك ئاشكرایە ماوەیەكە كورد بەشداری لە دانیشتنەكانی ئەنجوومەنی وەزیران و نوێنەرانی عێراق ناكات بۆیە وابڕیارە لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە بەرێز سەرۆكی هەرێمی كوردستان كۆبوونەوەیەكی تایبەت لەگەڵ نوێنەرانی كورد لە پەرلەمانی عێراق و وەزیرانی كورد لە حكوومەتی عێراق و لایەنە سیاسییەكانی بكات بۆ ئەوەی بڕیارێك سەبارەت بە هەڵوێستی كورد بە چونەوەو نەچوونەوەی بۆ بەغدا بدرێت .

گوتیشی: من زانیاری ئەوەم نییە كە ئەو بڕیارە چۆن دەبێت، بەڵام لە رۆژانی رابردوو لیژنەیەكی تایبەت كە لە پێنج حزبە كوردییە بەشداربووەكەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی وەزیرانی عێراق پێكهێنرا و ئێستا چەند پێشنیارێك پێشكەش كراوەو لەو كۆبوونەوەیە پێشنیارەكانیش تاوتوێ دەكرێت.

سەبارەت بە یەكلایی بوونەوەی كاتی بەڕێوەچوونی كۆبوونەوەكە موئەیەد تەیب گوتی: من زانیاری تەواو لەبارەی رۆژەكەوە نییە، بەڵام تەنها دەزانم لەم هەفتەیە دەبێت،بەڵام لەمیانەی دیدارێكی رۆژنامەوانی بەڕێز هۆشیار زێباری ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە كە كۆبوونەوەكە رۆژی دووشەمە بەڕێوە دەچێت .

هەواڵی پەیوەندیدار