زانكۆی هارفارد : خەرجی جەنگی عێراق و ئەفغانستان 6 ترلیۆن دۆلار بووە

ئەمەریکا- Kdp.info/بە پێی بەدواداچونیکی زانكۆی هارفاردی ئه‌مه‌ریكی تێچووی هەردوو جه‌نگی ئه‌مه‌ریكا له‌ئه‌فغانستان و عێراق گەێشتۆتە 6 ترلیۆن دۆلار، زانكۆی هارفاردی ئه‌مه‌ریكا لە ڕاپۆرتێكی تایبەتیدا له‌باره‌ی خەرجییەکانی جه‌نگی ئه‌مه‌ریكا له‌جه‌نگی دژه تیرۆرله‌دوای زنجیره هێرش‌و په‌رلاماردانه‌كه‌ی 11 سێپته‌مه‌به‌ر بڵاوكردۆته‌وه کە ئه‌و جه‌نگانه بڕی 6 ترلیۆن دۆلاری زیانی بە ئابووری ئەمریکا گەیاندووە، لای خۆشییەوە ئامادەکاری راپۆرتەکە لیندا بلایمز کە هاوکات مامۆستای زانكۆی هارفارد‌ە، پێوایە کە هۆكاری زیادبوونی خەرجی جه‌نگی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌فغانستان و عێراق ده‌یگێڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه‌زۆربه‌ی خه‌رجی وتێچوونه‌كانی جه‌نگەکە له‌لایه‌ن حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكاوه به قه‌رز ڕاكێشراوه کە دواتر زیاده و سودی بانکی ده‌چێته‌سه‌ر، پێشتریش توێژینه‌وه‌یه‌ك له‌په‌یمانگای واتسۆنه له‌سه‌رجه‌نگی ئه‌مه‌ریكا- عێراق ئاماده‌كرا بوو ئەویش لای خۆیەوە ئەوەسی خستبووە روو کە ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا بڕی 60 ملیار دۆلاری ته‌رخانكردووه بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی عێراق، به‌ڵام به‌هۆی گه‌نده‌ڵی داراییه‌وه ئه‌و بڕه پاره‌یه به‌هه‌ده‌ر دراوه.




