پاپای ڤاتیکان پێی کچێکی موسڵمان ماچ ده‌کات

KDP.info /ڕۆژی ڕابردوو پاپا فرا‌نسیسی دووەم، ڕێبه‌ری نوێ کاتۆلیکه‌کانی جیهان له میانه‌ی ڕێوڕه‌سمێکیی ئایینی (ڕۆژی پێ شۆردن) له‌سه‌ر بنه‌مای ساده‌ژیان و خۆبه بچووک زانین، پێی 12 زیندانیکراوی شۆرد و ماچی کرده‌وه، بە پێی هەواڵێکی کوردپرێس پاپای ڤاتیکان له‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا که بیرهێنه‌ری دوایین شێوی حه‌زره‌تی عیسا مه‌سیحه له‌گه‌ڵ یارانی، له‌گه‌ڵ12 تاوانباری زیندانیکراو دیداری کرد و پاش شۆردنی پێی ئه‌و زیندانیکراوانه، به خاکه‌ڕایی و خۆشکێنی ماچی پێیانی کرده‌وه، دوو که‌س له‌و 12 تاوانباره زیندانیکراوه کچ بوون که یه‌کیان کچه موسڵمانێک بوو و پاپا بۆ یه‌که‌م جار له مێژووی که‌نیسه‌ی ڤاتیکان و مه‌سیح، پێ موسڵمانێکی ماچ کرده‌وه، به گوته‌ی به‌رپرسانی ڤاتیکان ئه‌و 12 که‌سه به ڕێ هه‌ڵه و تاواندا ڕۆیشتوون و هه‌بوونی کچه موسڵمانێک له نێوانیاندا شتێکی ئاساییه کە پاپا پێی ماچ بکات، پاپای ڤاتیکان به بێ ڕێوڕه‌سمێکی تایبه‌تی سه‌ردانی ئه‌و شوێنه‌ی کرد و پاش مه‌راسیمه‌که گه‌ڕایه‌وه، به بۆچوونی پیاوانی ئایینی ، ئه‌م کرده‌وه‌یه‌ی پاپا سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌یه پاپا ڤاتیکان به ڕاستی سیاسه‌تی ساده‌ژیان و خۆشکێنی په‌یڕه‌و ده‌کات.




