بیشکچی: کورد لە تورکیا هەڵەیەکی گەورە دەکات

ئه‌نقه‌ره -KDP.info / نووسه‌ر و کۆمه‌ڵناسی ناسراوی تورکیا ئیسماعیل بیشکچی سەرسورمانی خۆی راگەیاند لەبارەی هەڵوێستی ئه‌ردۆغان لە کاتێکدا ئاماده‌یه باس له ماف و داوخوازییه‌کانی فه‌له‌ستینییه‌کان بکات هاوکات ئاماده نییه هیچ کام له داخوازییه‌کانی گەلی کورد لە تورکیا ده‌سته‌به‌ر بکات، له دیمانه‌یه‌کی له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی جومهوورییه‌تی تورکیا. ئیسماعیل بیشکچی ئاشکرای کرد :کە پێکهێنانی شاندێکی هەمجۆر لە کەسەیاتییەکان کە ئۆجەلانی داوای لێکردووە تێدا ببێتە ئەندام هیچ قازانجێکی بۆ هاتنه‌دی ئاشتی نابێت و ده‌بێته له‌مپه‌رێکی سه‌ره‌کیش بۆ پرۆسەکە، بیشکچی ڕاشیگه‌یاند :هەموو لایەک دەڵنیا دەکەم کە ئه‌ردۆغان هه‌وڵ بۆ چاره‌سه‌ریی پرسی کورد له تورکیا نادات و ته‌نیا ئامانجی ئه‌وه‌یه که هێزه‌کانی په‌که‌که له خاکی ئه‌و وڵاته ده‌ربکات و چه‌کیان پێدابنێت و به خواستی خۆی وڵات به‌ڕێوه‌ببات، ئەو نووسەرە تورکە که 18 ساڵ به‌هۆی باس کردنی کێشه‌ی کورد تورکیا بەندکرابوو، ئه‌وه‌شی خستۆتە روو: که ئێستا به‌کارهێنانی چه‌مک و دەستەواژەی برایه‌تی ئایینی و یه‌کسانی نەتەوەکان، کلێڵی زێڕینی ده‌وڵه‌تی تورکیا بۆ چه‌وساندنه‌وه‌ی کورده‌کانە، بیشکچی ڕاشیگه‌یاندووە: که له‌م قۆناغه‌دا عەبدوڵا ئۆجه‌لان ده‌بێ جه‌خت له‌سه‌ر فیدراڵیزم بکاتەوە نه‌ک باس له چه‌مکه ئیسلامی و عوسمانییه‌کان بکات، ڕاستی ئه‌وه‌یه که له‌م بارودۆخه هیوام به ئاشتی نییه و پێم وایه گرفتەکانی نێوان کورد و تورکی تورکیا ڕۆژ له دوای ڕۆژ زیاتر ده‌بێته‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا : که له‌م قۆناغه هه‌ستیاره‌دا یه‌کێک له هه‌ڵه ستراتێژیکه‌کانی به‌ره‌ی سیاسی کورد ئه‌مه‌یه که ڕۆڵی سه‌ره‌کی له دانوستانی ئاشتی سپاردۆته ئۆجه‌لان که ئه‌مه‌ش هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌یه. لەکۆتایی دیدارەکەیدا: بێشکچی جه‌ختیشی له‌وه کرده‌وه که ڕۆڵی پارتی ئاشتی و دیموکراسی له‌بیر کراوه و نابێت ئۆجه‌لان به ته‌نیا له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی تورکیا گفتوگۆ بکات.




