لەدانیشتنی دووشەمەی پەرلەمانی كوردستان سەرۆكی دەستەی دەستپاكی هەڵدەبژێردرێت

هەولێر – تایبەت بەKDP.info/ وابڕیارە دووشەمەی ئایندە لە پەرلەمانی كوردستان دانیشتنێكی ئاسایی بەڕێوەبچێت و بەپێی ئەو بەرنامەیەی كە دانراوە دانیشتنەكە لەچوار بڕگە پێكهاتوەو یەكێكیان بریتیە لە هەڵبژاردن و دەنگدان بە سەرۆكی دەستەی دەستپاكی هەرێمی كوردستان كە سێ كەسایەتی كێبڕكێی لەسەر دەكەن.
تارق جه‌وهه‌ر سارمه‌می راوێژكاری راگه‌یاندنی سه‌رۆكی په‌رله‌مان بۆkdp.infoگوتی: سه‌عات 11ی پێش نیوه‌ڕۆ رۆژی دووشه‌ممه رێكه‌وتی 1/4/2013 دانیشتنی ئاسایی ژماره 2ی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
راوێژكارەكەی سەرۆكی پەرلەمان گوتی: بۆ ئه‌م مه‌به‌سته سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له‌بانگهێشتنامه‌یه‌كدا داوا له‌گشت ئه‌ندامه به‌رێزه‌كانی په‌رله‌مان ده‌كات، سه‌عات 11ی پێش نیوه‌ڕۆ رۆژی دووشه‌ممه رێكه‌وتی 1/4/2013 له‌ته‌لاری په‌رله‌مان ئاماده‌بن بۆ به‌شداریكردن له دانیشتنی ئاسایی ژماره 2ی په‌رله‌مانی كوردستان. له‌باره‌ی به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌ش سارمه‌می وتی به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه له‌چوار خاڵ پێكهاتووه ئه‌وانیش:
1- خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می پڕۆژه یاسای هه‌مواركردنی یاسای ماف و ئیمتیازاتی كه‌س و كاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان ژماره 9ی ساڵی 2007، كه له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه پێشكه‌ش كراوه.
2ـ خستنه‌ڕوو و گفتوگۆكردنی پێشنیاری یاسای كێبڕكێ له هه‌رێمی كوردستان.
3ـ خستنه‌ڕوو و گفتوگۆكردنی پێشنیاری یاسای داینگه له هه‌رێمی كوردستان.
4ـ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتی ده‌سپاكی له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق له‌نێوان ئه‌م به‌ڕێزانه (سامح عوسمان یونس) و (سیروان عمر امین) و ( د. احمد انور).




