کۆریای باکوور.. قۆناغی جەنگ لە گەڵ باشوور دەستی پێ‌کرد

KDP.info / لە بەرامبەر سیاسەتەکانی بەرامبەر بە سیئۆل هاوکاریکردنی لە گەڵ واشنتۆن و دواتریش سه‌پاندنی سزای نێوده‌وڵه‌تی به‌سه‌ر وڵاته‌كه‌یدا. ئەمرۆ شەممە كۆریای باكور دەستپێکردنی قۆناغی نوێی له‌گه‌ڵ كۆریای باشور دەست پێ‌کرد ئەوێش بریتییە لە قۆناغی جه‌نگ ، ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رمی كۆریای باكور بڵاویكرده‌وه: په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان كۆریای باكورو باشور چووه‌ته قۆناغی جه‌نگه‌وه و تەنیا چارەسەریش بۆ کێشەکانی نێوان هەردوو وڵات رێگای جەنگە، پێش ئەم راگەیاندنەش هه‌ڕه‌شه‌كانی كۆریای باكور بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكاو كۆریای باشور بەردەوامی هەبووە، لای خۆشییەوە وەزیری بەرگری ئەمریکا ئاماژەی دابوو کە هه‌ڕه‌شه‌كانی كۆریای باكور بۆ سەر وڵاتەکەی به‌هه‌ند وه‌رده‌گرێت. بەپێی هەواڵەکە : شه‌وی رابردوو له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له‌دا سه‌رۆكی كۆریای باكور فه‌رمانی به هێزه‌كانی داوە، لەکاتێکدا ئەگەر هەر کارێکی تەشقەڵەچییەتی لەلایەن هێزەکانی ئەمرکاوە بۆ سەر هێزکانیان بەدی کرا، دەست بەجێ هێرش بكه‌نه سه‌ر بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ئۆقیانوسی هادی و هاوای .




