مالیکی بە سیستانی راگەیاندووە واز لە هێرشکردنە سەر حکوومەتەکەم بهێنە

نەجەف -KDP.info / نوری مالیکى داوای له عه‌لى سیستانى گه‌وره مه‌رجه‌عى شیعه‌کان له عێراق کردووه، دژایه‌تى حکوومه‌ته‌که‌ى نه‌کات بە پێچەوانەوە پێگەی لە عێراق بێهێز دەکات، ماڵپەری ئەلئان ئاشکرای کردووە: کە له نامه‌یەک دا سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بری پشتگیری نەکردنی حکوومەتەکەی، سیستانى ئاگادارکردۆتەوە، کە پشتگیری سه‌رخى و یه‌عقوبى شاهرودى به مادى و راگه‌یاندن دەکات. لە تواناشی دایە مه‌رجه‌عى شیعه‌کان بکاته به‌ش به‌ش و عه‌ته‌به‌ى عه‌باسى به سه‌رخى و عه‌ته‌به‌ى حوسێنى به شاهرودى بدات و عه‌ته‌به‌ى عه‌له‌وى به یه‌عقوبى له که‌ربه‌لا بدات، ئەوکاتیش مه‌رجه‌عه‌که‌ى سیستانى په‌ک ده‌خات، سەرۆک وەزیرانی عێراق هەروەها داواشى له سیستانى کردووه: له نوێژى هه‌ینیدا له‌گه‌ڵ مه‌رجه‌عه‌کانى که‌ربه‌لا واز له هێرشکردنى حکوومه‌ته‌که‌ى بهێنن و ئەگەر نا تواناى به‌ش به‌شکردنى جه‌ماوری سیستانیمان هەیە، پێشتریش نوری مالیکى هێزى ئه‌منى بۆ پاراستنى، سه‌رخى و لایه‌نگرانى دابین کردووه و حوسێنیه‌کانى سه‌رخى ده‌پارێزێت، به‌ڵکو پاسه‌وانى له عه‌لى سیستانى که‌م کردۆته‌وه و دژایه‌تى ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ى سیستانى ملکه‌چ بکات و واز له هێرشکردنه سه‌رخۆى و حکوومه‌ته‌که‌ى بهێنێت.




