٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دواکەوتنی کاروانێکی عومرەکارانی ھەرێم لەشاری جدە بەھۆی بڕیارێکی عێراقەوە بووە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر - تایبەت بە  KDP.info/ بەرێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف ئەو ھەواڵەی رەتکردەوە کە کەناڵی ئاسمانی ھەولێر بەسەردێڕ بڵاوی کردەوە گوایە زیاتر لە 100عومرەکاری ھەرێمی کوردستان ماوەی 3رۆژە لەشاری جەدە لە سعودیە ماونەتەوە و لەسەر شەقامەکانی ئەو شارە دەخەون.

لەمبارەیەوە مەریوان نەقشبەندی بەرێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان  رونیکردەوە، کاروانێکی عومرەکارانی ھەرێمی کوردستان  بەھۆی بڕیارێکی وەزیری گواستنەوەی عێراق بە نەھێشتنی سەفەری عومرەکاران لە رێگەی ترانزێتەوە بووە ھۆی ئەوەی لە فڕۆکەخانەی جدە لە سعودیە بۆ ماوەیەک بمێننەوە، بەڵام ئەو عومرەکارانە براونەتە ئوتێل و خواردنیشیان بۆ دابینکراوە .

مەریوان نەقشبەندی راشیگەیاند: دوای ھەڵوەشانەوەی بڕیارەکەی وەزیری گواستنەوەی عێراق بڕیار وایە ئەمشەو ئەو کاروانەی عومرەکاران بەرەو ھەرێمی کوردستان بگەڕێنەوە .

نەقشبەندی داوای لە کەناڵەکانی راگەیاندن کرد، پێش بڵاوکردنەوەی ھەر ھەواڵێک باشترە پرسیار لە لایەنی فەرمی و پەیوەندیدار بکەن، بۆ ئەوەی رای گشتی چەواشە نەبێت.

 

هەواڵی پەیوەندیدار