کەرکووک: تەقینەوەی ئۆتۆمبێلکی بۆمبرێژکراو زیاتر لە ٧٥ کوژرا و برینداری لێکەوتەوە

کەرکووک -Kdp.info / له دەرنجامی تەقینەوەی ئۆتۆمبیلێكی بۆمبڕێژكراو له‌به‌رامبه‌ر حوسینییەکدا چوار كه‌س كوژران و زیاتر لە ٧٠ کەسی دیکەش بریندار بوون، پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ(هه‌ینی) له‌گه‌ڕه‌كی یه‌كی حوزه‌یرانی ناو شاری كه‌ركوك، ئۆتۆمبێڵێكی بۆمبڕێژكراو له‌به‌رامبه‌ر حوسینییەکدا ته‌قیه‌وه‌و به‌پێێ ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كان چوار كه‌سی كوژران و 70زیاتر لە کەسی دیکەش بریندار بوون و ١٠ لە بریندارەکانێش برینەکانیان سەختە، سەرچاوەیەک بە Kdp.infoرایگەیاند: لە نێو بریندارەکاندا کەسایەتی ئاینی موحسن بەتاتی تێدایە و تا ئامدەکردنی ئەو هەوالە لە هٶش خۆی چووە ، سەرچاوەکە زیاتر گووتی: ته‌قینه‌وه‌كه كاتژمێر یەکی پاشنیوه‌ڕۆی ئەمرۆ رووی داوه‌و له‌به‌رامبه‌ر مزگه‌وتی (پێغه‌مبه‌ری مه‌زن) له‌گه‌ڕه‌كی یه‌كی حوزیران بووه و هاوكات خانویه‌كیشی روخاندووه.




