٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

زێباری : سەردانەکەی کیری لە ناکاو نەبوو پێشتر ئاگادار بووین

سەرچاوە: KDP.info

شەرق ئەوسەت -Kdp.info  / وەزیری دەرەوەی عێراق ئاشکرای کرد :کە سەردانی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جۆن کیری، بۆ عێراق هەر لەسەرتاوە وا داندرابوو  کە ماوەی 4 کاتژمێر  بخایاننێت و سەردانەکەش بەرنامەریژی بۆ کرابووعێراق پێشتر لێ ئاگادار بوو، هۆشار زێباری بە رۆژنامەی شەرق ئەوسەتی راگەیاند: سەردانەکەی جۆن کیری  بێ بەرنامە نەبووە و زۆربەی  بەرپرسانی عیراقیش سکاڵایان بۆ  وەزیری دەروەی ئەمریکا  هەبووە، زیباری هەروەها راشیگەیاندووە :کە سەرەرای کەمی کات زۆر پرس لە گەڵ کیری تاوتوێکراوە و لەسەر سێ مەسەلەش لەبارەی  قەتەرەوە ناکۆکیی هەبووە  ، هەفتەی پێشوو وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا سەردانی عیراق کرد و لە گەڵ بەرپرسانی عێراق دیدار  و پەیوەندی تەلەفۆنی  سازکرد .

هەواڵی پەیوەندیدار