روومادی: خۆپێشاندان بە ناپاک ناساندنی وەزیرانی عێراقییە دەستی پێ‌کرد

روومادی -Kdp.info / ئه‌مڕۆش هاوشێوەی هەینییەکانی پێشوو خۆپیبشاندانێكی به‌رفراوان له شاری ڕوومادی به‌ڕێوه‌چوو، خۆپیشانده‌ران بە بەرزکردنەوەی دروشمی دژ بە نوری مالێکی و هاوکات دروشمی دژ بەو وەزیرانەشیان بەرزکردبۆوە کە سەر بە لیستی عێراقیه‌ن و بەردەوام لە کۆژن\بوونەوەکانی مالیکی ، خۆپیشاندەران وەزیرەکانیشیان به خائین و ناپاك وه‌سفكرد ،لە خۆپیشاندانهکە‌دا وێنه‌ی هه‌ریه‌ك له محه‌مه‌د ته‌میم وه‌زیری په‌روه‌رده و ئه‌حمه‌د كه‌ربۆلی وه‌زیری پیشه‌سازیی به‌رزكرابۆوه، لە نێو وێنەکەشیان دا (نا بۆ خیانه‌تكاران) نوسرابوو، نارەزایی خۆپێشاندران لە وەزیرانی عێراقییە هاوکاتە لەگەڵ بەشداری محه‌مه‌د ته‌میم و ئه‌حمه‌د كه‌ربۆلی،كه وەزیرانی سه‌ر به لیستی عێراقیه‌ن، لە گەڵ ساڵح موتڵه‌گ جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، لە كۆبوونه‌وه‌كانی ئەم دوایەی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بەسەرۆکایتی نوری مالیکی .




