ئاوارەكان دەتوانن بەشداری لە هەڵبژاردنی كەركووك بکەن

كەركووك -Kdp.info / نوسینگەی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان لە پارێزگای كەركووك رایگەیاند، ژمارەی ئەو كەسانەی كەدەنگدانی تایبەت دەیانگرێتەوە لە وەزارەتەكانی بەرگریو ناوخۆو ئەو ئاوارانەی كە خەڵكی دەرەوەی پارێزگاكەن دەگاتە 12 هەزارو 266 كەس، بەڕێوبەری نوسینگەی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان فەرهاد تاڵەبانی بە كەركووك ناوی رایگەیاند: ژمارەی ئەو كەسانەی كە دەنگدانی تایبەت دەیانگرێتەوە لەهەردوو وەزارەتی ناوخۆو بەرگریو ئاوارەكان لەكەركوك دەگاتە 12 هەزارو 266 كەسو بەشداریدەكەن لەهەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانو لە 11 بنكەی هەڵبژاردن لە كەركوك دەنگەكانیان دەدەن، فەرهاد راشیگەیاند: نوسینگەی كۆمسیۆن لە كەركوك حەفت بنكەی تایبەتی کردۆتەوە بۆ دەنگدانی كارمەندانی وەزارەتەكانی بەرگری و ناوخۆ كە ژمارەیان 11 هەزارو 116 كەسەو پێكدێت لەكارمەندانی پۆلیسو سوپا.




