جموجۆڵی سوپای تورکیا له سنووره‌کانی له گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان زیادی کردووە

تورکیا-Kdp.info / له شه‌وى ڕابردووه‌وه تا ٢٠ کاتژمێر به‌رده‌وام فرۆکه‌ى سیخوڕ‌ى تورکیا به‌سه‌ر ئاسمانى ناوچه‌کانى گه‌ڤه‌ر، شه‌مزینان و ڕووبارۆکدا و به‌تایبه‌تیش به‌سه‌ر ئاسمانى ناوچه‌کانی خواکورک، ئاواشین، باسیا، دۆستکى، ئۆره‌مار، بێزه‌ڵێ ، گردى کۆنسه‌رڤه، چه‌ولیک و چوارچێلادا له گه‌ڕانێکی به‌رده‌وام بووە، به‌پێی هه‌واڵی فرات نیووز : له‌گه‌ڤه‌ر تا شه‌مزینان و ئۆره‌مار جموجۆلى کۆپته‌رى جه‌نگى ده‌ستى پێکردووه و کۆپته‌ره‌کانیش له (34) مین که‌تیبه‌ى فه‌رماندارى سنورى شه‌مزینان و (3) مین که‌تیبه‌ى کۆماندۆى چیایى شه‌مزینانه‌وه سه‌رباز و که‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی ده‌گوازنه‌وه به‌ره‌و سنوره‌کانى هه‌رێمى کورستان ، له‌لایه‌کی تره‌وه راگه‌یه‌ندرا ئۆتۆمبێلى زرێپۆشى پۆلیس له‌و ناوچانه‌دا به‌رده‌وام هاتوچۆ ده‌که‌ن و هاوکات ژماره‌ى پۆلیس و سه‌رباز له شارۆچکه‌ى ڕووبارۆک ڕۆژ به ڕۆژ زیاد ده‌کات.




