بە فەرمانی ئەردۆغان دروشمێکی گرینگی که‌مال ئاتاتۆرک لادرا

تورکیا-Kdp.info / دروشمێکی گرینگی که‌مال ئاتاتۆرک دامه‌زرێنه‌ری کۆماری تورکیا به ڕه‌زامه‌ندیی وه‌زاره‌تی ناوخۆی له مه‌یدانه‌کانی شاره کوردنشینه‌کانی ئه‌و وڵاته لابرا، ڕۆژنامه‌ی حورییه‌تی تورکیا ئاشکرای کرد: کە به فه‌رمانی ئیداره‌ی پارێزگای باتمان ڕسته(چه‌ند به‌خته‌وه‌ره ئه‌وه‌ی ده‌ڵێ من تورکم) له‌و شاره‌لادرا و ڕسته‌ی (ئاشتی بۆ جیهان، ئاشتی بۆ نیشتیمان) جێگه‌ی گرتووه، ئوکتای وۆراڵ، سه‌رکرده‌یه‌کی پارتی توندڕه‌وی بزاڤی نه‌ته‌وه په‌ره‌ست رایگەیاندووە: ئه‌ردۆغان به‌م کاره خه‌یانه‌تکارانه، شوناسی تورکی و عه‌شق به هاووڵاتی بوونی تورکی له دڵی هاووڵاتیانی تورکی به ره‌چه‌ڵه‌ک کورد له‌ناوبرد.




