لیژنەی گەلالەکردنی هەوڵوێست سەبارەت بە کێشەکانی بەغدا، رەشنوسێک ئامادە دەکات

هەولێر - تایبەت بە KDP.info/ لە هەولێر لیژنەی خۆئامادەکردن بۆ دیارکردنی هەڵوێستی کورد لەمەڕ چۆنیەتی مامەلەکردن لە گەڵ قەیرانەکانی بەغدا کە لەسەرجەم لایەنەکان پێکهاتووە، کۆبوونەوەی خۆی سازدا، لەپێناو دەستنیشانکردنی ئەو هەنگاوەی پێویستە بۆ چۆنیەتی رووبەرووبوونەوەی بەغدا و هەروەها لیژنەکە پێشنیار پێشکەشی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات بۆ ئەوەی هەموو لایەنەکان یەکدەنگ و یەکرا بەشداری لە کێشەکە بکەن و کورد بە یەکڕیزی مامەلە لەگەڵ قەیرانەکان بکات، ئەمەش دەقی راگەیاندنی لیژنە کە:
لیژنه‌ى گه‌ڵاڵه‌كردنى هه‌ڵوێست سه‌باره‌ت به كێشه‌كانى نێوان به‌غدا و هه‌رێم ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2013/3/28 له ته‌لارى دیوانى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان كۆبووه‌وه و ڕه‌شنووسێكى پێشنیاركراوى سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێست وه‌رگرتنى هه‌رێمى كوردستان له مه‌ڕ كێشه‌كانى نێوان به‌غدا و هه‌رێم و چۆنیه‌تى مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ كێشه و قه‌یرانى سیاسى عێراق گه‌ڵاڵه كرد، وه‌ك ئاماده‌كارى بۆ ئه‌و كۆبوونه‌وه فراوانه‌ى كه له ڕۆژانى داهاتوودا له لایه‌ن به‌ڕێز مه‌سعوود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زیران و نوێنه‌رانى كورد له حكوومه‌تى فیدڕاڵ و ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ساز ده‌كرێ .
دواتریش لیژنه‌ى گه‌ڵاڵه‌كردنى هه‌ڵوێست كه له كۆبوبونه‌وه‌ى پێشووى سه‌رۆك بارزانى له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانى كورد له به‌غدا ڕاسپێردرابوو ئه‌جێنداى دوا كۆبونه‌وه ئاماده بكات، دید و ڕا‌وبۆچوونى سه‌رجه‌م فڕاكسیۆنه‌كان وه‌ك پێشنیار گه‌ڵاڵه كرا بۆ ئه‌وه‌ى له كۆبوونه‌وه‌ى فراوانى داهاتوودا گفتوگۆى له باره‌وه بكرێ و وه‌ك هه‌ڵوێستى هه‌رێمى كوردستان ڕابگه‌یه‌نرێ له باره‌ى ئه‌و كێشانه‌ى چه‌ندین ساڵه له نێوان به‌غدا و كوردستان به هه‌ڵپه‌سێردراوى ماونه‌ته‌وه و مه‌وداى قه‌یرانه‌كه ئه‌مڕۆ سه‌رانسه‌رى عێراق و سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان و هه‌موو ئاسته‌كانى ئه‌منى و خزمه‌تگوزارى گرتۆته‌وه و گه‌یشتۆته ئه‌و ئاسته مه‌ترسیداره‌ى هه‌ڕه‌شه له سه‌رله‌به‌رى پرۆیسه‌ى و دیموكراسی و بنه‌ماكانى ته‌وافوق و شه‌راكه‌ت بكات.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چه‌ندین بابه‌ت و ته‌وه‌رى په‌یوه‌ست به ڕه‌وشى سیاسى ئێستاى عێراق تاوتوێ كران و هه‌ڵوێستى لیسته‌كانى عێراقییه و ڕه‌وتى سه‌در و ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ئیسلامى عێراقى هه‌ڵسه‌نگاندنى بۆ كرا ، دواتر پرس و ئاراسته‌ى خۆپێشاندانه‌كان له پارێزگاكانى عێراق خرایه به‌رباس، بۆ ئه‌وه‌ى له ژێر ڕۆشنایى ئه‌و پرس و ته‌وه‌رانه، هێڵه‌كانى هه‌ڵوێست وه‌رگرتنى هه‌رێمى كوردستان وه‌ك پێشنیار ئاماده بكرێت و به‌رز بكرێته‌وه و بۆ كۆبوونه‌وه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێم.
له ته‌وه‌رێكى دیكه‌دا و له سه‌ر ئاستى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستانیش، كۆبوونه‌وه‌كه یه‌كڕیزى و یه‌كهه‌ڵوێستى نێوان هێز و لایه‌نه كوردستانیه‌كانى به گرنگ دانا و له‌م باره‌یه‌وه ڕێوشوێن بۆ دیاریكردنى چه‌ندین پرس و بابه‌ت خرانه ڕوو كه خزمه‌ت به ستراتیژ و به‌رژه‌وه‌ندیه باڵاكانى گه‌لى كوردستان بكات، هاوكات جه‌خت له سه‌ر به‌رده‌وام بوونى پرۆسه‌ى چاكسازى به ئاسته جیاجیاكانیه‌وه كرایه‌وه ، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش كۆبونه‌وه‌ى لیژنه‌ى گه‌ڵاڵه‌كردنى به پێویستى زانى له سه‌ر ئاستى ناوخۆ و به له‌به‌رچاوگرتنى ڕۆڵى هێز و لایه‌نه سیاسیه‌كانى كوردستان به حوكمڕان و ئۆپۆزسیۆنه‌وه، كار بۆ زیاتر خزمه‌تكردنى به‌رژه‌وه‌ندییه نیشتمانى و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانى گه‌لى كوردستان و په‌ره‌پێدانى زیاترى ئه‌زموونى هه‌رێم بكرێ.
كۆبوونه‌وه‌ى لیژنه‌كه به سه‌رۆكایه‌تى دكتۆر ڕۆژ نورى شاوه‌یس و به‌شدارى هه‌ر یه‌ك له به‌ڕێزان فوئاد مه‌عسوم و مامۆستا عه‌لى باپیر و سه‌ردار عه‌بدوڵََڵا و دیندار نه‌جمان دۆسكى وه‌ك نوێنه‌رانى فڕاكسیۆنه كوردستانیه‌كان له به‌غدا و ئاماده‌بوونى به‌ڕێز فوئاد حوسێن سه‌رۆكى دیوانى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم به‌ڕێوه‌چوو و تێدا وێڕاى تاوتوێكردنى قه‌یران و بارودۆخى ئاڵۆزى ئه‌مڕۆى سه‌ر گۆڕه‌پانى سیاسى عێراق، ورده‌كاریه‌كانى چه‌ندین ته‌وه‌رى په‌یوه‌ست به بابه‌تى كۆبونه‌وه‌كه قسه و باسیان له باره‌وه كرا.
دیوانى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم
2013/3/28




