حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لیژنەیەک بۆ بەپارێزگابوونی ھەڵەبجە پێکدێنێت

ھەڵهبجە- تایبەت بەKDP.info/ دوێنێ ئەنجوومەنی وەزیرانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لیژنەیەکی پێکھێنا بەسەرۆکایەتی وەزیری ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و نوێنەری چەند لایەنێکی دیکەی پەیوەندیدار، بۆ ئەوەی کار بکەن بۆ بەپارێزگابوونی قەزای ھەڵەبجە.
گۆران ئەدھەم قایمقامی ھەڵبجە بەkdp.infoراگەیاند: لەسەر داواکاری خەڵکی ھەڵهبجە ئەولیژنەیە پێکھاتووە لەنوێنەری چەند وەزارەتێک، بۆ ئەوەی کار بکەن لەرووی یاسایی و ئیداریەوە بۆ بەپارێزگابوونی ھەڵهبجە .
گۆران ئەدھەم گوتیشی: ئەولیژنەی پێکھاتووە لەچەند رۆژی داھاتوو دەست بەکار دەبێت، بۆ ئەوەی ئەو کارانەی لەرووی یاساییەوە پێویستە بۆ بەپارێزگابوونی ھەڵهبجە بیکات.
ئەدھەم لەدرێژەی قسەکانیدا ئەوەشی گوت: ھەر چەندە لە بارودۆخەدا رازیبونی بەغدا رەنگە زەحمەت بێت، بەڵام وەکو قۆناغی یەکەم پێویستە ئەنجوومەنی وەزیران و پەرلەمانی کوردستان رەزامەندی لەبارەوە دەربڕن دواتر بەھەوڵی ئەم لیژنە و رێگای دیکە ھەوڵبدرێت بەغداش رازی بکرێت.




