٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

هاو سەرۆکی پارتی سەوز لە دیداری سەرۆک بارزانی: خۆشحاڵم هەست بەو پێشكەوتن و ئارامی و خۆشگوزەرانییە دەكەم و جێگای سەرسامییە

سەرچاوە: KDP.info

ئەمڕۆ پێنج شەممە 28-3-2013 بەڕێز مسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە سەلاحەددین پێشوازی لە خاتوو كلاودیا رۆت، ئەندامی پەرلەمانی ئەڵمانیا و هاوسەرۆكی پارتی سەوزی ئەڵمانی و شاندێكی یاوەری كرد.

خاتوو كلاودیا رۆت لەبەرایی دیدارەكەیدا، وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵی بۆ ئەو پێشوازییە، ئاماژەی بە جیاوازیی سەردانی ئەم دواییەی كرد بۆ هەرێمی كوردستان و گوتی: پێشتر هاتوومەتە كوردستان و سەردەمانێك ئازاری ئەم میللەتەم بنیوە، ئەمڕۆ خۆشحاڵم هەست بەو پێشكەوتن و ئارامی و خۆشگوزەرانییە دەكەم و جێگای سەرسامییە و هیواخوازیشم بەرەو قۆناغی باشتر و گەورەتر هەنگاو بنێنین.

لەو دیدارەدا خاتوو كلاودیا رۆت و سەرۆك بارزانی، ئاماژەیان بە دواین پەرەسەندنە سیاسیەكانی توركیا و بەتایبەتی پرسی ئاشتی و چارەسەری كێشەكانی كوردیان تاوتوێ كرد، لەمبارەیەوە سەرۆك بارزانی دووپاتی ئەو هەڵوێستەی كردەوە، كە گەشبینین بە ئایندەی ئاشتی لە توركیا، بەڵام بەمەرجێك هەموو لایەنەكان پابەندی بنەماكانی ئاشتی بن. جەختیش لەسەر ئەوە كرایەوە، پێویستە پرۆسەی ئاشتی لە توركیا قوڵتر بكرێتەوە و لەڕووەیشەوە، خاتوو كلاودیا رۆت بەڵێنیدا، كە هەموو جۆرە هاوكارێك پێشكەش بكەن، بۆ ئەوەی پرۆسەی ئاشتی لە توركیا سەربگرێ.

لەتەوەرێكی دیكەی دیدارەكەدا باسی رەوشی مرۆیی ئاوارەكانی سوریا لە هەرێمی كوردستان كرا و هاوسەرۆكی پارتی سەوزی ئەڵمانی، سوپاسی هەرێمی كوردستانی كرد بۆ لە باوەشگرتنی ئەو ژمارە زۆریەی ئاوارەكان و بەڵێنی ئەوەشیدا هاوكار بن بۆ ئاوڕدانەوە لە ڕەوشی مرۆیی ئاوارەكان.

سەرۆك بارزانی لە تەوەری پرسی سیاسی عێراقدا، بۆ شاندی میوانی روونكردەوە، دۆخی سیاسی عێراق مەترسیدارەوە و بەرەو هەڵدێر هەنگاوی ناوە و پابەندبوون بە دەستوور و رێككەوتنەكان نابینین و ئەمەش وایكردوە، دۆخەكە بەرەو هەڵوەشانەوەی پرۆسەی سیاسی بڕوات.

هەواڵی پەیوەندیدار