٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هەولێر.. وەفدی ئەزهەر هەرێـمی کوردستان بە نمونەی سەركەوتووی ئەزموونی تازەی عێراق و سەقامگیری ناوچەكە دانا

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر - تایبەت بە  KDP.info/  سەرچاوەیەک لە پارێزگای هەولێر رایگەیاند کە ئەمڕۆ شاندێکی پایە بەرزی زانکۆی ئەزهەر بەمەبەستی  پەرەپێدانی پەیوەندی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەو ناوەندە زانستییە ئیسلامییە بەناوبانگە سەردانی هەولێریان کرد. لەمبارەوە سەرچاوەکەی پارێزگا گوتی :  نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر لە دیوانی پارێزگادا پێشوازیكرد لە شاندێكی زاناو مامۆستایانی زانكۆی ئەزهەری میسری  كە بریتی بوون لە د. محەمەد عەبدولفەزیل ئەلقوصی ئەندامی دەستەی گەورە زانایانی ئەزهەر و د . ئوسامە یاسین یاریدەری شێخی ئەزهەر بۆ كاروباری دەرچووان و د . عەبدولمەقسود پاشا ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای كاروباری ئیسلامی  و شاندی یاوەریان     . جێی ئااژە پێکردنە کە لە دیدارەكەدا كە هەریەك لە مەلا عەبدولا سەعید گرتكی سەرۆكی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان و د . دیار عەزەدین بەرێوەبەری گشتی ئەوقافی پارێزگای هەولێر ئامادەی بوون ، باس لە رەوشی عێراق و هەرێمی كوردستان و پەیوەندی دۆستایەتی و هاریكاری نێوان هەرێمی كوردستان و میسر كرا ، بەتایبەتیش ئەو پەیوەندی و هەماهەنگییانەی نێوان ئەزهەری شەریف و دامەزراوەكانی ئەوقاف و یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلام لە كوردستان تاوتوێكران و  هەولەكانی هەردوولا بە ئاراستەی قوڵتركردنەوەی ئەو پەیوەندییانە بەرز نرخێنران.
شاندی میوان خۆشحالی خۆیان لەرانبەر ئەو پێشكەوتن و سەقامگیری و پێكەوەژیانەی برایانەی نەتەوەو ئایینزاكانی كوردستان و ئەو بایەخدانەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە شوێنە ئایینییەكان و رەوشی خواپەرستی بە گشتی دەربڕی و  بە نمونەی سەركەوتووی ئەزموونی تازەی عێراق و سەقامگیری ناوچەكەیان دانا.

هەواڵی پەیوەندیدار