بەرتلە ... بە تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبرێژکراو، سێ کەس بریندارن

موسڵ- تایبەت بەkdp.info/ئەمڕۆ لەئەنجامی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە شارۆچکەی بەرتلەی سەر بە پارێزگای موسڵ، سێ کەس برینداربوون.
سەعید مەموزینی بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارێزگای موسڵ بە kdp.infoراگەیاند: بەیانی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لەناحیەی بەرتلەی سەر بە پارێزگای موسڵ تەقینەوە و لە ئەنجامدا سێ کەس برینداربوون کە برینی یەکێکیان سەختە.
سەعید مەموزینی گوتیشی: ئەو ئۆتۆمبێلەی تەقیەوە پیکاب جۆری دێر بوو.
ئاماژەی بەوەشکرد کە بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانە کراون بە مەبەستی چارەسەرکردن.
ناحیەی بەرتلە زۆرینەی دانیشتوانی مەسیحییە و سەر بە پارێزگای موسڵە.




