دەمیرتاش جیاوازی لە نێوان رووداوی مەرمەرە و رۆبۆسکی چییە دەبی تورکیاش داوای لێبوردن بکات

ئه‌نقه‌ره- KDP.info / سه‌لاحه‌ددین ده‌میرتاش له هۆڵی تایبه‌تی بەدەپە له په‌رله‌مانی تورکیا له باره‌ی پێشهاته سیاسییه‌کانی تورکیا، نورۆزی ئامه‌د و قۆناغی ئیمرالی چه‌ند بابه‌تێکی خسته‌ڕوو. که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنیی IMCTVتورکی رایگەیاند : لە لێدوانیکەی دا ده‌میرتاش بۆ یه‌که‌مین جار ده‌سته‌واژه‌ی (جه‌نابی سه‌رۆک وه‌زیر)ی بۆ ئه‌ردۆغان به‌کار هێناوە و هاوکات ئەوەشی خستۆتەروو: کە ده‌بێ حکومەتی تورکیا هه‌ڵه‌کانی ڕابردووی له به‌رانبه‌رگەلی کوردی ئه‌و وڵاته قه‌ره‌بوو بکاته‌وه، بۆ ئەمش نمونەی هێنایەوە و گووتی چۆن ئیسرائیل داوای لێبوردنی له تورکیا کردووە ، پێوستە تورکیاش داوای لێبوردن لە گەلی کورد بکات ، سه‌لاحه‌ددین ده‌میرتاش هەروەها رایگەیاندووە: کە چ جیاوازییه‌ک له نێوان پاپۆڕی مه‌ڕمه‌ڕه و بوردۆمانی ڕۆبۆسکی هه‌یه، ئێوه له ڕبۆسکی 34 گه‌نجی بێ تاوانی کوردتان کوشت و پاش یه‌ک ساڵ ئاماده نین داوای لێبوردن بکه‌ن که‌چی ده‌زگای دیپلۆماسی تورکیا ماوه‌یه‌کی زۆره هه‌وڵ ده‌دات ئیسرائیل داوای لێبوردنی لێ بکات و دوای داوای لێبوردنەکەش ئەم کارە به ده‌سکه‌وتێکی سیاسی گرنگ ده‌زانن.




