لیژنەی پەرلەمانی تورکیا : له کۆمه‌ڵکوژی ڕۆبۆسکی کەس تاوانبار نییە

ئه‌نقه‌ره- KDP.info / پاش 14 مانگ، کۆمیسیۆنی لێکۆڵینه‌وه له‌باره‌ی هۆکاره‌کانی بۆردومانی ڕۆبۆسکی و هۆکاره‌کانی ئه‌م ئۆپراسیۆنه، ڕاپۆرتی کۆتایی خۆی بڵاوکرده‌وه، که‌ناڵی 24ی تورکیا رایگەیاند : ئه‌م کۆمیسیۆنه له‌باره‌ی بۆردومانی ڕۆبۆسکی له‌لایەن په‌رله‌مانی تورکیا پێکهێنرا و سه‌رۆکه‌که‌ی په‌رله‌مانتارێکی پارتی داد و گه‌شه‌یه ، له ڕاپۆرتی کۆتایی خۆی ته‌نیا ئاماژه‌ی : کە له بۆردومانی ئاسمانیی ڕۆبۆسکی هیچ ئه‌نقه‌ستێک له ئارادا نه‌بووه، هەروەها له‌م ئۆپراسیۆنه‌دا هیچ که‌س تاوانبار نییه، دوێنێ که‌سوکاری قوربانیانی ڕۆبۆسکی که زۆربه‌یان زمانی تورکییان نه‌ده‌زانی، چوونه شاری ئه‌نقه‌ره و په‌رله‌مانی تورکیایان به سه‌ر کرده‌وه و له به‌رانبه‌ر ڕاپۆرتی کۆمیسیۆنی لێکۆڵینه‌وه ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی، کۆمه‌ڵکوژی ڕۆبۆسکی ڕۆژی 24ی مانگی کانوونی یه‌که‌می ساڵی 2011 له لایه‌ن سوپای تورکیاوه ئه‌نجام درا که تێیدا 34 گه‌نجی بێ تاوانی کورد بوونه قوربانی.




