٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

عێراق.. 18کەس لە سێداردران و یەکێتی ئەوروپاش نیگەرانە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info /لێپرسراوی كاروباری دەرەوەو ئاسایشی یەكێتیی ئەوروپا نیگەرانی خۆی  لە بەرامبەر ژمارەی حاڵەتەكانی لە سێدارەدان  دەربری كە لە عیراق ئەنجامدراون، كاسرین ئاشتۆن  لە بەیاننامەكەدا ئاماژەی داوە كە یەكێتیی ئەوروپا دەزانێت كە ئەو كەسەی حوكمدراوە بە سزای لە سێدارەدان تاوانێكی گەورەی ئەنجامداوە، بەڵام پێشمانوایە كە لە سێدارەدان نابێتە رێگرێگ بۆ نەهێشتن و بنڕكردنی تاوان، لە بەیاننامەكەدا ئاشتۆن ئاماژەی بەوەشكردووە كە لە ساڵی 2012 دا 123 حاڵەتی لە سێدارەدان لە عیراقدا ئەنجامدراوە، ئەوەش تووشی نیگەرانییەكی زۆری كردوون، هاوكات رایدەگەیەنێت كە جێی خۆشحاڵییە لە سەرەتای ئەمساڵەوە تائێستا هیچ حاڵەتێكی لە سێدارەدان لەو وڵاتەدا ئەنجامنەدراوە، هاوکات جێگری  وەزیری دادی عێراق  بە فرانس پرێسی رایگەیاند : کە تەنیا لە مانگی ئاداری ئەمساڵ دا 18 کەس لە سێداردراون

هەواڵی پەیوەندیدار