وەزیرەكانی سەر بەڕەوتی سەدر بەشداری لە کۆبوونەوەی داهاتووی حکوومەت دەکەن

بەغدا -KDP.info/ سەرچاوەیەكی نزیك لەرەوتی سەدر رایگەیاند: لەكۆبوونەوەی داهاتوی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقدا وەزیرەكانی سەر بەڕەوتی سەدر بەشداری دەكەن. سەرچاوەکە بە مەدا پرێسی راگەیاندووە : نوری مالیكی سەرۆك وەزیرانی عێراق، وەڵامی داواكاری و پێشنیارەكانی رەوتی سەدریان داوەتەوە و وەك هانگاوێكیش بۆ جێبەجێكردنی داواكاریەكانیان سەرجەم وەزیرەكانی سەر بەڕەوتەكە لەدانیشتنەكان داهاتووی حكوومەتی عێراق بەشداری دەكەن، سەرچاوكە ئەوەشی خستۆتە روو: کە مالیکی رەزامەندی لەسەر بەشێكی زۆر لەداواكارییەكانی رەوتی سەدر نیشانداوە، جگە لەپۆستی ئەمیندارێتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیران كە مالیكی بەلێنی داوە بەشێوەی گفتوگۆ ئەو پۆستە لەگەڵ سەدرییەكان یەكلایی بكاتەوە.




