قه‌واره سیاسیه‌کان جگه له سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له مالکی هیچ رێگه‌چاره‌یه‌کی دیکه‌یان نه‌ماوه

ئه‌ندامێکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ڵێت، ره‌نگه ئه‌گه‌ر متمانه له "نوری مالکی" سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراقیش بسه‌نرێته‌وه ره‌وشی عێراق هه‌ر به‌ره‌و ئاڵۆزی بڕوات، به‌ڵام قه‌واره سیاسیه‌کان جگه له سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه و په‌نابردن بۆ رێگا یاسایی و ده‌ستوورییه‌کان هیچ رێگه چاره‌سه‌رێکی دیکه‌یان له‌به‌رده‌م نه‌ماوه.
ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له لیستی هاوپه‌یمانیی کوردستانی شوا ن محه‌ممه‌د ته‌ها گوتی: "وه‌کو ئاشکرایه ره‌وشی سیاسیی عێراق رۆژ له‌دوای رۆژ به‌ره‌و ئاڵۆزی ده‌ڕوات هه‌ر ئه‌و ئاڵۆزیه و ناهاتنه ژێر باری ده‌وڵه‌تی یاسا بووه هۆی قه‌یرانه سیاسیه‌کان بۆیه زۆربه‌ی کوتله سیاسیه‌کان په‌نایان بۆ ئه‌وه برد که متمانه له نوری مالکی وه‌ربگیرێته‌وه."
راشیگه‌یاند: "مالکی به‌پێی ئه‌و سیاسه‌ته‌ی په‌یڕه‌وی ده‌کات بۆته به‌ربه‌ستێک له‌به‌رده‌م چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان و هیچ رێگه چاره‌یه‌ک له‌به‌رده‌م قه‌واره سیاسیه‌کان نه‌ماوه ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت که په‌نا بۆ ئه‌و یاسا و رێسا ده‌ستوورییانه ببه‌ن که متمانه له نوری مالکی بسه‌ننه‌وه."
ئاماژه‌ی بەوەشدا: "کێشه‌ی عێراق ئاسان نییه و ره‌نگه ئه‌گه‌ر متمانه له مالکی بسه‌نرێته‌وه یان نه‌سه‌نرێته‌وه، له هه‌ردوو حاڵه‌تدا ره‌وشی عێراق به‌ره‌و ئاڵۆزی بڕوات."




